Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:33

به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر پارکى گەورەى هەریر کرایەوە

کوردستان TV
100%

پارکى گەورەى هەریر کرایەوە، کە لەسەر بودجەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ گوژمەى زیاتر لە (1 ملیار و 400 ملیۆن دینار) دروستکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2024.1.1، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپەسانی کارگێری و ئیداری دەڤەرەکە پارکى گەورەى هەریر کرایەوە..
پارکی هەریر لەسەر بودجەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ گوژمەى زیاتر لە (1 ملیار و 400 ملیۆن دینارو رووبەری 29,656, م 2) دروستکراوە.
له‌ڕێو ره‌سمه‌كه‌دا، پارێزگارى هه‌ولێر، وێڕاى پیرۆزبایى له‌ خه‌ڵكى سنوورى ناوچەکە بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژەیە، ئومێدى خواست لە ئایندەیەکى نزیکدا بتوانرێت پڕۆژەى دیکەى و خزمەتگوزاریى زیاتر پێشكه‌ش بە دەڤەری هەریر بکرێت کە شایستەى زۆر زیاترن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.