Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:15

قایمقامی هه‌ولێر: بۆ سه‌ری ساڵ 10 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر

کوردستان TV
100%

قایمقامی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ بۆ ئاهه‌نگه‌كانی ساڵی نوێ نزیكه‌ی 10 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له‌ هه‌ولێر كردووه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ رووی ئه‌منییه‌وه‌ شار له‌وپه‌ڕی ئارامیدایه‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا ته‌نیا به‌ ڕێگه‌ی وشكانی و له‌ بازگه‌كانه‌وه‌ نزیكه‌ی 10 هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌ شاری هه‌ولێر كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ بۆنه‌ و ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و پلانه‌ ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ بۆ سه‌ری ساڵ له‌ پارێزگه‌ی هه‌ولێر دانرابوون، به‌وپه‌ڕی سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ ده‌چن و تا ئێستا هیچ كێشه‌ و ئاریشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه‌ شایه‌نی گوتن بێت دروست نه‌بووه‌.

قامقامی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییانی هه‌ولێر له‌ كه‌شێكی ئارام و له‌ بارودۆخێكی ئه‌منی سه‌قامگیردا ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌ و گه‌شتیارن دڵخۆشن به‌ هاتنیان بۆ هه‌ولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.