Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:54

چەكدارە فەلەستینییەكان ڤیدیۆی تەقاندنەوەی چەند تانكێكی ئیسرائیل یان بڵاوكردەوە

کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی حەماس دوێنێ هەینی 29-12-2023 ڤیدیۆییەكی بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت: چەكدارەكانیان لەغەززە هێرشیان كردۆتە سەر سوپای ئیسرائیل و چەند تانكێكیان تێكشاندووە. 
شایانی باسە دوێنێ هەینی ئەشرەف قودرا، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا زانیاریی سەبارەت بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە خستەڕوو كە 84 ڕۆژە درێژەیان هەیە.
قودرا ئاماژەی بەوە كرد تێكڕای ژمارەی ئەو كەسانەی لە 7ی تشرینی یەكەمەوە تا ئێستا كوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 21 هەزار و 507 كەس، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 55 هەزارو 915 كەس.
هەروەها بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە بۆ 168 سەرباز بەرزبووەتەوە.
بە گشتی لە دوای هێرشە كتوپڕەكەی حەماس لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە 802 سەربازی ئیسرائیلی كوژراون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.