وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههریمی كوردستان ئهمشهو ههینی زانیاری تهواوی لهسهر داهاتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان بڵاو كردهوه و دهڵێت، ئهم زانیارییانه بۆ ئهو كهسانهیه كه زهینیان كوێره و مێژوویان بیر دهچێتهوه.
وهزارهتی دارایی له ڕوونكردنهوهكهدا دهڵێت: شەوی سێشەم ڕێکەوتی 26/12/2023 له کەناڵیكی ڕاگهیاندن لە میانی ڕاپۆرتێکدا چەندین داتا و زانیاری هەڵە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و شێوازی دابەشکردنی مووچە خستۆتەڕوو کە سەرجەمیان خەیاڵی ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە بووە و بە ئارەزووی خۆی هۆنیویەتییەوە.
ڕاشیگهیاند: ئێمه له وهزارهتی دارایی بە پێوستمان زانی هەندێک لە ڕاستییەکان باس بکەین تەنیا بۆ بیرخستنەوەی ئەو جۆرە کەسانەی زەینیان کوێرە و مێژوویان بیر دەچێتەوە.
ههروهها ڕایگهیاند: لامان سەیرە کە ڕاگەیاندنی (بزووتنەوەی گۆڕان) كه پێکهاتەیەکی سەرەکی حکوومەتی هەرێمن، نەزانێت داهاتی ناوخۆ چۆن خەرج دەکرێت، بۆ ئەوەی ڕاستییەکان وەکو خۆی بگاتە ئەو ڕاگەیاندنکارە چەواشەکارە و بۆ هاووڵاتییان و مووچەخۆران ڕوون بێتەوە، بە گرینگمان زانی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە ڕوون بکەینەوە بەپێی داتا و زانیارییە بەردەستەکانی لامانە بە بەڵگە و ژمارە، چونکە پێمانوایە بەرپرسیارییەتی ئێمەیە کە ڕاستییەکان وەک خۆی بۆ هەموولایەک ئاشکرا بکرێت.
هەروەک گرینگە هەموولایەک زانیاری تەواویان لەسەر داهاتی ناوخۆ بەتایبەتی هەبێت، هەرچەندە لە ڕابردووشدا چەند جارێک لە بۆنەی جیاواز جیاوازدا باسمان کردووە:-
1- بە درێژایی ساڵی 2023 وەک وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 10 مووچەی تەواومان دابەشکردووە کە مووچەیەکیان هی مانگی 12ی ساڵی 2022 بووە و 9 مووچەشیان هی ساڵی 2023 بووە، لە ساڵی 2023 حکوومەتی عێراق تەنها 4 ترلیۆن و 298 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە کە لەو ژمارەیە 3 ترلیۆن و 700 ملیار دیناری وەک قەرز بووە و 598 ملیار دیناریشی وەک شایستەی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیران هەژمار کراوە.
2- پشکی خەمڵێنراوی هەرێمی کوردستان لە یاسای بوجەی ساڵی 2023 عێراق نزیکەی 16 ترلیۆن و 498 ملیار دینار بووە، بەڵام بەپێوەری ئینفاقی فیعلی پشکی هەرێم لە کۆی ساڵەکە کە حکوومەتی عێراق بۆ حکوومەتی هەرێمی تەرخان کردووە نزیکەی (6 ترلیۆن و 300) ملیار دینارە، لە کاتێکدا حکوومەتی هەرێم بەس بۆ مووچە لە ساڵێکدا پێویستی بە نزیکەی (11) ملیار دینارە، بەو پێیەش کورتهێنان بۆ مووچە لە ساڵێکدا نزیکەی 5 ترلیۆن دینارە کە دەکاتە نزیکەی مووچەی شەش مانگی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم .
3- یەکێکە لە کێشە گەورەکانی یاسای بودجەی 2023 عێراق بوونی بڕگەی ئینفاقی فیعلی (خەرجی کرداری) بوو کە بەپێی ئەو بڕگەیە پشکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023 مانگانە لە دەوروبەری 500 ملیار دینار تێپەڕ ناکات، لە کاتێکدا مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مانگانە 913 ملیار دینارە بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی لە ڕاپۆرتەکانی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە پەسەند کراون، ئەوە جگە لە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە کە مانگانە بڕەکەی نزیکەی (25) ملیار دینارە، بەهۆی ئەو کورتهێنانەی زۆرەی بۆ مووچە دروست بوو، ئەگەر لە 100٪ داهاتی ناوخۆش بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە تەرخان بکەین هێشتا بە تەواوی ناتوانرێت مووچەی پێ دابەش بکەین، بۆیە هەندێک مانگ ناچاربووین داهاتی ناوخۆی دوو مانگ بۆ کورتهێنانی مووچەی مانگێک تەرخان بکەین کە کورتهێنانەکە نزیکەی 340 ملیار دینار بوو.
4- داهاتی ناوخۆی هەرێمی کورستان مانگانە نزیکەی 320 ملیار دینارە و لە ساڵێکدا نزیکەی 4 ترلیۆن دینارە، بە پێی ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە کە بەشی زۆری ئەو داهاتە لە پێنج سەرچاوەی سەرەکییەوە بەدەست دێن، لەوانە داهاتی ( گومرگ و باج و کارەبا و هاتوچۆ و بەڕێوبەرایەتیەکانی تۆماری خانوبەرە)، بەڵام بەشێکی ئەو داهاتە ئەمانەت و چەک و قەرزە و دوای لێ دەرکردنی پشکی وەزارەتەکان کە بەپێی یاسا و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆیان تەرخان کراوە، ئەوەی وەک کاش دێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی مانگانە نزیکەی 170 بۆ 200 ملیار دینارە.
5- زیاتر لە 2 ترلیۆن دیناری داهاتی ناوخۆ لە ساڵی 2023 بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئەو 10 مووچەیە بەکارهێنراوە کە بە درێژایی ساڵی 2023 دابەشکراوە، پاشماوەکەشی بۆ خەرجییەکانی بەکاربردن ( پێشینە و خەرجی مانگانەی دامودەزگاکانی حکوومەت) دەڕوات و شتێکی ئەوتۆی بۆ خەرجی وەبەرهێنان نامێنێتەوە.
6- خەرجی مانگانەنەی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ پێشینەی وەزارەت و دامودەزگاکان، مانگانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نزیکەی 170 ملیار دینارە و ئەوەش هەمووی لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت کە لە ساڵێکدا نزیکەی دوو ترلیۆن دینارە.
7- شایەنی باسە ئەو کەسانەی بە ئەنقەست ئەم زانیارییە نا دروستانە بڵاو دەکەنەوە، هیچ خزمەتێک بە دۆخی مووچەخۆران و ئابڵووقە ئابوورییەکەی ناکەن، ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردووش سەلماندوویەتی کە مزایەدەی سیاسی و دروشمی پۆپۆلیستی هیچی لێ بەرهەم نایەت، تێ ناگەین ئەو درۆ و چەواشەکارییانەی لەسەر پرسی مووچە و داهاتی ناوخۆ بڵاو دەکرێتەوە، ئاوێکە و دەکرێتە چ ئاشێکەوە، ئەگەر ئەو مزایەدە و چەواشەکارییانە سوودی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران نەبێت، کێ سوودی لێ دەبینێت جگە لە نەیاران و دوژمنانی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆ و لە عێراق، لە ڕابردووش هیچ حزب و لایەنێک سوودی لە درۆ و چەواشەکاری و پۆپۆلیستی نەبینیوە تا ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان و میدیاکەی بیانەوێت سوودی لێ ببینن.
8- وەک وەزارەتی دارایی لە ڕوانگەی بڕوابوونمان بە بنەماکانی شەفافییەت و چاودێری، هەمیشە دەرگامان بۆ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم کراوە بووە و وردبینی لە سەرجەم ژمارە و داتا و زانیارییەکان کراوە و دواتر بە ڕاپۆرت پەسەند کراوە و بەرزکراوەتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
9- ئەو نەزانانەی کە دەڵێن حکوومەت توانای مووچەیەکی تری هەبوو لە ئهمساڵدا، بەڵام دابەشی نەکرد، دەبێت بە بیریان بێنینەوە ئەو 320 ملیار دینارەی داهاتی ناوخۆ هەمووی کاش نییە و بەشێک چەک و قەرز و ئامانەتە و بەپێی یاسای ژمێریاری بە داهات هەژمار دەکرێن، بەڵام بەلامانەوە گرینگە ڕای گشتی و میدیاکانیش بزانن كه حکوومەتی هەرێم تەنها دابەشکردنی مووچەی لە ئەستۆ نییە، بەڵکو خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنان و چەندین بەرپرسیارێتی تری دارایی لە ئەستۆیە کە مانگانە دەبێت پارەی بۆ تەرخان بکات.
10- هەر ڕاگەیاندن و دامەزراوەیەکی میدیایی داتا و ئاماری نادروست لەسەر داهات و خەرجی دامودەزگاکانی حکوومەت بە مەبەستی شێواندنی ڕای گشتی و تێکدانی دەروونی مووچەخۆران و فەرمانبەران بڵاو بکاتەوە، بە مافی خۆمانی دەزانین ڕووبەڕووی یاسای بکەینەوە بە مەبەستی سەلماندنی
ئهمهی خوارهوهش خشتەی دابەشکردنی مووچەی 10 مانگ لە ساڵی 2023 و خشتەی مانگانەی خەرجی بەکاربردنه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.