ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ زاگرۆس فه‌تاح ئاغا، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خاتوو (ته‌ڵا قادر ئاغا)ى دايكيان و يادگار و هاوسه‌رى شههيدى قاره‌مان فه‌تاح ئاغاى سيوه‌يل، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده‌ى نيشتمانپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌رى شه‌هيد فه‌تاح ئاغا و كه‌سوكار و خزمانى ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه زاگرۆس فه‌تاح ئاغا سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده بهڕێزهكهيانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.