پارتی دیموكراتی كوردستان، هەڵوێستی فەرمی خۆی لەبارەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان راگەیاند.
مه‌حمود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی12ی2023، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندراو:
راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
هاووڵاتیانی به‌ڕێز:
له روانگه‌ی بڕوابوونمان به دیموكراسی و پرۆسەی هه‌ڵبژاردن و به‌شداریی سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له پرۆسه‌ی حوكمڕانی عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی، به تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی هۆكارن بۆ سه‌قامگیری و ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان، وه‌كو ڕێككه‌وتنی شنگال و ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شاری كه‌ركووك.
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی تێبینیمان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه، به‌ڵام به‌شداریمان كرد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و ڕاشكاوانه ڕایده‌گه‌یەنین، كه تێبێنیمان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بوو، چ له پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و چ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌دا، به تایبه‌ت ئاسته‌نگی زۆر بۆ پارتیمان دروستكرا، هه‌ر له گوشارە ئه‌منی و سیاسییه‌كانه‌وه تاكو به‌كارهێنانی لایه‌نی دارایی بۆ كڕینی ویژدانی هه‌ندێك خه‌ڵك, به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتیمان به گڕوتینه‌وه به‌شداربوون و گرفت و ئاستهنگهكانیان تێپه‌ڕاند.
ئێستاش دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه، سه‌رباری تێبینییه‌كان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، چونكه له قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن دڵنیانین و، دڵنیاین ده‌نگه‌كانی پارتیمان زیاتره له‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوه و، ئه‌م كه‌م و زیادكردنه په‌یوه‌سته به حساباتی سیاسییه‌وه.
جه‌ماوه‌ری خۆشەویستی كوردستان
سه‌رباری تانه و تێبینییه‌كانمان، وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ و ڕاگۆڕینه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان، له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه سیاسییه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی، كه پێشتر ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌وه كراوه و، دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی.
مه‌حموود محەممەد
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
2023/12/29
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.