Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 06:57

NBA.. ئۆكلاهۆما ستی له‌ نیویۆرك نیكسی برده‌وه‌ و دالاس ماڤرێكس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كلیڤلاند تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ ركابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی باسكه‌ی دالاس ماڤرێكس له‌هۆڵی داخراوی ئه‌مه‌ریكان ئێرلاین سه‌نته‌رز میوانداری تیپی باسكه‌ی كلیڤلاند كاڤالێرزی كرد.

 یارییه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو سێزده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو ده‌خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی كلیڤلاند كاڤالێرز ته‌واو بوو.

 له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌، یاریزانانی دالاس ناڤرێكس باڵاده‌ستی خۆیان سه‌پاند و توانیان ئه‌و نیوه‌یه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ست و نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌په‌نجاو چوار خاڵ له‌پێشه‌وه‌بن، له‌نیوه‌ی دووه‌م و به‌دیاریكراوی له‌ماوه‌ی چواره‌م، یاریزانانی كلیڤلاند كۆنترۆلی یاریگایان كردبوو و خالی زیاتریان تۆماركرد.

 به‌م شێوه‌یه‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو سێزده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو ده‌خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی كلیڤلاند كاڤالێرز ته‌واو بوو.   


هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، هۆلی داخراوی شیساییاك ئینرجی ئه‌رینا یاری نێوان هه‌ردوو تیپی ئۆكلاهۆما ستی و نیویۆرك نیكسی له‌خۆوه‌گرت.

 یارییه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست و نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌د و بیست خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی ئۆكلاهۆما ستی میواندار ته‌واو بوو.

 له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ یاریزانانی ئۆكلاهۆما باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان له‌م نیوه‌یه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ست و نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌شه‌ست خاڵ له‌پێشه‌وه‌بێت، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریه‌كه‌ به‌گه‌رم و گوری له‌نێوان هه‌ردوو تیپ درێژه‌ی هه‌بوو، ئه‌گه‌رچی نیویۆرك نیكس زۆر هه‌وڵیدا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ڵگه‌رێنێته‌وه‌، به‌ڵام یاریزانانی ئۆكلاهۆما ستی مكوربوون له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌.

به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست و نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو بیست خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی ئۆلاهۆما ستی ته‌واو بوو.   


 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.