Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:33

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ پێنجشه‌م28ی12ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه‌ هه‌وری جیاجیا.

راشگه‌یاندراوه‌، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌م.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، سبه‌ی هه‌ینی 29ی12ی2023، ئاسمان له‌ نێوان  ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ورده‌بێت، له‌ هه‌ندێ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و باشووری هه‌رێم ئه‌گه‌ری دروست بوونی ته‌م هه‌یه‌ له‌ كاتی دره‌نگانی شه‌و.

وه‌زاره‌ت رای گه‌یاندووه‌، پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ده‌بنه‌وه‌ به‌ 1 تا 2 پله‌، به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :  19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک: 19   پلەى سیلیزى
کەرکووک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19  پلەى سیلیزى
 زاخۆ:   19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 22 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى
سۆران: 16  پلەى سیلیزى.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.