ژمارەی ئەو فەلەستینییانەی کە لە7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرز بووەوە بۆ 21هەزار و 110 کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕای گەیاند، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بەرز بووەتەوە بۆ 21 هەزار و 110 کوژراو و ژمارەی ئەو کەسانەشی کە بە هۆی هێرشەکانەوە بریندار بوون 55 هەزار و 243 کەسن.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، دوایین ئاماری لەبارەی قوربانیانی هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە خستە ڕوو.
ئەشرەف قودرە ڕای گەیاند لە میانی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل، 16 کۆمەڵکوژی بەرامبەر بە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە لە ئاکامدا، 195 کەس کوژراون و 325 دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا کە لە ڕۆژی7ی مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، 21 هەزار و110 کەس کوژراون و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە، 55 هەزار و 243 کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.