ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌شێك له كه‌لوپه‌له تایبه‌ته‌كانی شه‌هید له‌یلا قاسم كه ته‌مه‌نیان زیاتر له 50 ساڵه، گه‌یه‌نرایه بارزان و ڕاده‌ستی مۆزه‌خانه‌ی شه‌هیدانی رێگه‌ی نیشتمان كرا.
گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی شه‌هید له‌یلا قاسم بە هەوڵه‌كانی د. ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌غدا ئه‌نجامدرا، دوای پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ خانەوادەی شەهید لەیلا قاسم و باوەڕی تەواویان بە پیرۆزی خوێنی شەهیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان.
کەلوپەله تایبەتییهكانی شەهید لەیلا قاسم کە تەمەنیان به زیاتر لە 50 ساڵ دەخەملێنرێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕادەستی مۆزەخانەی (شەهیدانی ڕێگای نیشتمان) کرا لە دەڤەری بارزان.
بەرپرسی لقی پێنج و شاندی یاوەری، لەلایەن ڕێبوار بارزانی بەڕێوەبەری مۆزەخانه پێشوازییان لێ کرا و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو شەرەفمەندییە دەربڕی له نمایش‌کردنی کەلوپەله‌كانی شه‌هید له‌یلا قاسم له مۆزه‌خانه‌كه‌دا.
شه‌هید له‌یلا قاسم به یەکەم ئافرەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چوارەم ئافرەت لەسەر ئاستی جیهان داده‌نرێت کە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ كراوه بەهۆی بەرگریکردنی لە دۆسییه نەتەوەییه‌كانی بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و مافەڕاواکانی گه‌له‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.