Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 12:59

مه‌سرور بارزانی سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێ گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.