Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:35

جارێكی دیكه‌ فڕۆکەکانی تورکیا چیا و کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان بۆردومان ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆ جارێکی دیکە چەند شوێنێکی دەڤەری سیدەکان و چیا و کوێستانەکانی ئەم دەڤەرەیان بۆردومان کرده‌وه‌.

بۆردومانەکەی ئه‌مڕۆ سێشه‌م کاتژمێر 4:30 خولەک ئەنجامدران.

بۆردومانه‌كه‌ هەریەک لە چیای ڕواڵ و سەری بەربزین و گەرووی سنگا و کوێستانەکانی خنێرە و شەکیوی گرتەوە.

ئەم بۆردومانەی سوپای تورکیا لە دووری ئاوایی و شوێنه‌كانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان بووە و تا ئێستاش زیانەکانی نەزانراون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێش نیوەڕۆی دوێنێ دووشه‌میش سوپای تورکیا لە ڕێگه‌ی فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەرەوه‌ سنووری خواکوڕک و چەند شوێنێكی دیکەی ناوچەکەیان له‌ سیده‌كان بۆردومان کردبوو.

ڤیدیۆ: دیمه‌نی بۆردومانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌كانی توركیا لە سەری ڕوواڵ و بناری چیای شەکیو:-

سیده‌كان / مه‌هدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.