باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌م بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌و هێرشانه بووه‌ستێنرێن.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان مێوانی حكوومه‌تی عێراقن، بۆیه هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان هێرشكردنه سه‌ر عێراق".
ڕاشیگه‌یاند "ئه‌و هێرشانه‌ی كه له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ده‌بێت بووه‌ستێنرێن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كاتژمێر 4ی دوێنێ دووشه‌م به درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له هێرشه‌كه‌شدا 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بریندار بوون.
له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م كاتژمێر 4:45 ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی كه‌تائیبی حزبوڵا و مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی و به‌هۆیه‌وه چه‌كدارێك كوژرا و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
لا يضع الرئيس أولوية أعلى من حماية الأفراد الأمريكيين الذين يخدمون في مناطق الخطر. تعد قوات التحالف والولايات المتحدة الموجودة في العراق ضيوفاً للحكومة العراقية. وان الهجمات الموجهة ضدهم تعتبر هجمات ضد العراق، ويجب ان تتوقف هذه الهجمات من قبل الجماعات الإرهابية.… pic.twitter.com/NFTOmOGVyK
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) December 26, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.