Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:36

ته‌رمی دوو هاووڵاتییه‌ كوێتییه‌كه‌ له‌ عێراق به‌ سوتاوی دۆزرانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ته‌رمی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ كوێتییه‌ی كه‌ له‌ دوێنێوه‌ دیار نه‌مابوون، له‌ بیابانه‌كانی نێوان پارێزگه‌ی ئه‌نباڕ و سه‌ڵاحه‌دین به‌ سوتاوی دۆزرانه‌وه‌.

دوێنێ دووشه‌م باڵیۆزخانه‌ی كوێت له‌ به‌غدا هه‌واڵی ونبوون و بێسه‌روشوێنبوونی دوو هاووڵاتی كوێتی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ بۆ گه‌شت و ڕاوكردن هاتبوونه‌ ناوچه‌ بیابانه‌كانی سنووری نێوان هه‌ردوو پارێزگه‌ی ئه‌نباڕ و سه‌ڵاحه‌دین له‌ عێراق و داواشیان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كردبوو هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌یان بده‌ن.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوای پشكنین و به‌دواداچوون، ئۆتۆمبێلی‌ دوو هاووڵاتییه‌ كوێتییه‌كه‌یان دۆزییه‌وه‌ كه‌ پێده‌چێ له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌‌ هێرشی كرابێته‌ سه‌ر و به‌هۆیه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ گڕی گرتبێت و هه‌ردوو هاووڵاتییه‌ كوێتییه‌كه‌ سوتابن.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ هاووڵاتییه‌ كوێتییه‌كانی تێیدا كراوه‌ته‌‌ ئامانج، ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیدارن و چه‌كدارانی داعش جموجۆڵیان تێدا هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.