Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:02

كۆشكی سپی: بایدن فەرمانی كردووە هێرش بكرێتە سەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق

کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا فەرمانی كردووە، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سێ شوێنی سەر بە كەتیبەكانی حزبوڵڵا و گرووپەكانی دیكە لە عێراق بكرێت، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بۆ ئەو هێرشەی كە بنكەیەكی سەربازیی لە هەولێر كردە ئامانج و لە ئەنجامدا بووە هۆی برینداربوونی سێ سەربازی ئەمریكی.
كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا زانیاریی لەسەر ڕووداوەكە داوەتە بایدن و چەند بژاردەیەكیش خراوەتە بەردەم سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و بایدن-یش لەو پەیوەندییەدا فەرمانی هێرشكردنی داوە.
پێشتریش لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمەریكا ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا هێرشیان كردووەتە سەر سێ دامەزراوە كە لەلایەن كەتیبەكانی حزبوڵڵا و گرووپەكانی هاوشێوە لە عێراق بەكاردەهێنرێن.
هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی ئەمریكاوە كە بارەگاكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوەڕاستی پارێزگای بابل كردە ئامانج، 19 ئەندامی وەزارەتی ناوخۆ و حەشدی شەعبی بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان 12 ئەندامی وەزارەتی ناوخۆ و 7 ئەندامی هێزەكانی حەشدی شەعبی بریندار بوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.