Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:50

ڤیدیۆ .. ئەمریكا سێ بنكەی گرووپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران لە عێراقی بۆردومانكرد

کوردستان TV
100%

لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمەریكا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە سوپای ئەمریكا سێ بنكەی عێراقی بۆردومان كرد كە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێرانەوە بەكاردەهێنرێن.
ئۆستین لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا هێرشی پێویست و ڕێژەیی بۆ سەر سێ دامەزراوەی عێراق دەستپێكرد كە لەلایەن كەتیبەكانی حزبوڵڵا بەكاردەهێنرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هێرشە وەڵامێكە بۆ زنجیرەیەك هێرشی سەر تیمە ئەمریكییەكان لە عێراق و سوریا كە لەلایەن میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە دەستیپێكردووە، لەنێویاندا ئەو هێرشەی كە دوێنێ كرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە هەولێر.
لای خۆیەوە، ئادرین واتسۆن، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشەكەی سەر بنكەی ئاسمانی هەولێر، بووەتە هۆی برینداربوونی سێ سەربازی ئەمریكی، كە باری تەندروستی یەكێكیان سەختە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.