پۆلیسی زاخۆ ئاشكرای كرد كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م مێردمنداڵێك له گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێخان له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی خۆیه‌وه به چه‌قۆ هاته كوشتن.
هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی زاخۆ ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گوندی شێخ مه‌لوان سه‌ر به شارۆچكه‌ی شێخان شه‌ڕ له‌نێوان دوو مێردمنداڵدا دروست بووه.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا، یه‌كێك له مێردمنداڵه‌كان به‌ناوی (ئه‌حمه‌د ده‌روێش) ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌لایه‌ن هاوڕێكه‌ی خۆیه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه ڕاسته‌وخۆ پۆلیسی شێخان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیان بكوژ به ناوی (و. ت. ز) ده‌ستگیر بكه‌ن.
هێمن سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شه‌ڕه‌كه به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بووه و له ئه‌نجامدا یه‌كێك له مێردمنداڵه‌كان كوژراوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی زاخۆ جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا تۆمه‌تبار به گوێره‌ی مادده‌ی 406 له یاسای سزادان ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.