Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:25

ئه‌و گۆڵه‌ی میسی خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینی.. ماتیۆی كوڕی تۆماری كرد

کوردستان TV
100%

كوڕه‌كه‌ی لیۆنێل میسی ئه‌فسانه‌ی ئه‌رجه‌نتین و باشترین یاریزانی جیهان گۆڵێكی نموونه‌یی تۆمار ده‌كات و رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ میسی خۆی هه‌موو خه‌ونی ئه‌وه‌ بووه‌ گۆڵێكی هاوشێوه‌ تۆمار بكات.

ماتیۆ كه‌ ئێستا ته‌مه‌نی ته‌نیا 8 ساڵانه‌، دوای گواستنه‌وه‌ی باوكی بۆ یانه‌ی ئینته‌ر میامی له‌ خولی ئه‌مه‌ریكا، یاریی بۆ تیپی به‌چكه‌شێرانی ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كات.

ماتیۆ دوێنێ یه‌كشه‌م له‌ كاتی ئه‌نجامدانی یارییه‌كی تیپه‌كه‌یدا، گۆڵێكی نموونه‌یی تۆمار كرد و بووه‌ جێگه‌ی سه‌رنجی زۆرێك له‌ چاودێران و سایت و رۆژنامه‌ جیهانییه‌كان.

رۆژنامه‌ی (ماركا)ی ئیسپانی له‌ وه‌سفی گۆڵه‌كه‌دا ده‌ڵێت "میسی له‌ هه‌موو ژیانیدا ئاواتی ئه‌وه‌ بووه‌ گۆڵێكی له‌مجۆره‌ تۆمار بكات، به‌ڵام تا ئێستا بۆی نه‌كراوه‌".

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ گۆڵه‌كه‌ی ماتیۆی كوڕی لیۆنێل میسییه‌:-

 

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.