ئه‌مڕۆ دووشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و هه‌لیكۆپته‌ری سوپای توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری شارۆچه‌كی سیده‌كانیان بۆردومان كردووه و تا ئێستاش نازانرێ بۆردومانه‌كان زیانی گیانییان لێ كه‌وتۆته‌وه یاخود نا.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر، فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکیا بەسەر شارۆچكه‌ی سیدەکان و ناوچە سنوورییەکانی ئەم دەڤەرەدا سووڕاونەته‌وە.
ڕاشیگه‌یاند: بەپێی زانیارییەکان بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی سوپای توركیا به فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر ئه‌نجامدراوه و به گومانی بوونی چەکدارانی په‌كه‌كه له‌م ناوچانه‌دا، هه‌روه‌ها بۆردومانه‌كان ناوچه‌كانی خواکوڕک و شەکیو و سەری ڕۆبی و ڕواڵ و کوێستانەکانی سنین و بڕکمەیان گرتۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەو بۆردومانه چڕ و فراوانەی سوپای تورکیا دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یه‌كشه‌م چەکدارانی پەکەکە لە سنووری خواکوڕک هێرشیان کردبووه سەر چەند خاڵێکی سەربازی سوپای تورکیا و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوەیەک شەڕ لەنێوان هەردوولادا دروست بوو.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا به دروستی زیانەکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا له‌م شه‌ڕ و پێكدادان و بۆردومانانه نەزانراون.
سیده‌كان / مه‌هدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.