سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی لاله سه‌رحه‌د خه‌لیفه یوونس كه‌سایه‌تی ناسراوی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بۆ كۆچى دواييى كه‌سايه‌تيى كۆمه‌ڵايه‌تيى ناسراو خوالێخۆشبوو لاله سه‌رحه‌د خهليفه يوونس، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و خزمانی ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌ميانم".
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى لاله سه‌رحه‌د به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.