دەزگای میتی توركی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كوشتنی بەرپرسێكی پەکەکە (کەجەکە)ی لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە شاری سلێمانی ڕاگه‌یاند.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه‌جه‌كه كه ئه‌مڕۆ له سلێمانی كوژراوه، ناوی (ئەردینچ بۆڵجاڵ)ـه و ناوه نێهنییەکەی "عەلی خەبات"ە.
ده‌زگای میت بڵاو كرده‌وه كه بۆڵجال یەکێکە لەو بەرپرسانه‌ی پەکەکە/کەجەکە كه مەشقی ئایدۆلۆجی و سەربازی بە چه‌كداران کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامار بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی توركیا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆڵجال له ماوه‌ی ڕابردوودا لە شاری کەرکووک سەرقاڵی ئامادەکاری بووە بۆ ئەنجامدانی کردەی چه‌كداری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بۆڵجال لەلایەن میتەوە خراوه‌ته ژێر چاودێرییەوە و ئه‌مڕۆ دووشه‌م لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ڕێکخراوەکە بەیەکەوە كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.