دهستگیركرانی سێ تۆمهتباری مهترسیدار راگهیاندرا.
بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئهمرۆ دووشهم 25ی12ی2023 بڵاویكردهوه، لەبەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕێکەوتی 20ی12ی2023، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر دەستگیربکرێ .
بهرێوهبهرایهتییهكه راشیگهیاندووه، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەو گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانرا لەپارێزگای (ذی قار) دوو بازرگانی تر و لەگەل بڕی (100 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا بگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.