بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2023دا، بەمەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە ڕێگەی سێ نەمامگەی نموونەییەوە کە سەر بە ئەندازەی پارکەکانی هەولێرن، زیاتر لە 126 هەزار دار و 85 هەزار گوڵی جۆراوجۆر بەرهەمهێنران و لە 54 شوێنی شاری هەولێر چاندران.
بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان جەخت دەکاتەوە کە لە پلانیاندایە لە ساڵی 2024دا ئاستی بەرهەمهێنانی دار و گوڵ بۆ دوو هێندەی ساڵی 2023 بەرز دەکەنەوە.
شایەنی باسە، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بایەخێکی زۆری بە نەمامگەکانی شارەوانی داوە بۆ ئەوەی لەنێوخۆی هەرێمی کوردستاندا دار و گوڵ بەرهەم بهێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.