ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، كە دوا وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاریدەكات.
عیماد جەمیل ،سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆن ڕاگەیاند: دوێنێ شەممە پڕۆسەی جیاكردنەوەو ژماردن لە سەرجەم ناوەندەكانی وردبینی كە لە سەرتاسەری عێراقدا بڵاوبوونەتەوە، كۆتاییان پێهات و ئەنجامەكانیش 100% لەنێوان ژماردنی دەستی و ئەلیكترۆنی یەكسان بوون.
هەروەها گوتی: لەئێستادا داتاكان لەڕێگەی فۆرمێكی كاغەزییەوە دەخرێنە ناو سەنتەری داخڵكردنی داتاكانەوە .
ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەرچاوگرتنی سكاڵا پێشكەشكراوەكان و دوای وەڵامدانەوەی سكاڵاكان و داخڵكردنی داتاكان، ئەنجامی كۆتایی لەم هەفتەیەدا رادەگەیێندرێت.
وادەی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریدەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.