بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ،كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە......
ئەمڕۆ یەك شەممە 2023-12-24 كەشی باراناوی دەبێت , لەسەرجەمی ناوچەكە ئاسمان بەردەوام هەوری دەبێت . بارانبارین لە تەواوی ناوچەكەمان دەبارێت لە كاتی جیاجیا ، هەندێك كات باران نمە باران و هەندێ كاتیش دەگۆرێت بۆ بارانی مامناوەند ، لە دوای نیوەرۆ سنووری پارێزگای سلێمانی بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان بارانی بە لێزمەی كورت خایەنی دەبێت پاشان لە شەودا لە بەشێك لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و بەشی باشووری پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەكان بارانی زیاتر دەبێت بە بەراوورد بە ناوچەكانی تر .
هەروەها بەفر بارین لەسەر ناوچە سنوورییەكان و بەشێك لە لووتكەی شاخە بەرزەكان لە كاتەكانی شەودا دەبارێت .
بۆ سبەی دووشەممە 2023-12-25 لە كاتەكانی بەرەبەیان ئاسمان هەوری و كەمێك باران بارین دەبێت بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچە جیاجیاكان لەگەڵ دروست بوونی تەم لەكاتەكانی بەیانی .لەدوای نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتایی دێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت: هەولێر: 13 پلەی سیلیزی،سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی،دهۆك: 11 پلەی سیلیزی،كەركووك: 14 پلەی سیلیزی،
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی،زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی،گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی،حاج ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی،سۆران : 10 پلەی سیلیزی.
لەكاتەكانی شەودا بەفر لەناوچە سنوورییەكان و بەشێك لە لووتكەی شاخە بەرزەكان دەبارێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.