Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:49

ئەمریكا خستنەخوارەوەی 4 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی حوسییەكانی لەدەریای سوور راگەیاند

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) خستنەخوارەوەی چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی حوسییەكانی لەدەریای سوور راگەیاند.
سێنتكۆم روونیكردۆتەوە، دوو مووشەكی بالیستیكی دژە كەشتی حوسییەكان لەناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی حوسییەكانی یەمەنەوە ئاراستەی هێڵەكانی كەشتیوانی نێودەوڵەتی لە باشووری دەریای سوور كراوە.
هەروەها گوتی: هیچ كەشتییەك بەهۆی ئەو دوو مووشەكە بالیستیكەوە كاریگەرییان لەسەر نەبووە.
گوتیشی: كەشتی تێكشێنەری ئەمریكی "لا بۆن" چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەكانەوە لە یەمەن هەڵدرابوون، خستۆتە خوارەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.