شەوی رابردوو ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوگەیەك لەسەر رێگەی گوێر بەناوی پاڵاوگەی مەتین - لەسنووری پارێزگای هەولێر كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا.
كاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: كاتژمێژ (09:46 )خوولەكی شەو (23-12-2023) ژووری كۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگادار كراوەتەوە لە بوونی ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوگەی ناوبراو،دواتر دەستبەجێ تیمەكانی بەرێوەبەرایەتیمان كە ژمارەیان حەوت بنكەی بەرگری شارستانی بوون گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.
هەروەها گوتی: وێرای مانووبونێكی زۆر رووداوەكە كۆنترۆڵكراو خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدوواوە نەبوو، بەڵام زیانی ماددی لێكەوتوەتەوە بەجۆرێك( 10 )خەزانی گەورەی پاڵاوگە و خەزانێكی گەورەی ئۆتۆمبێل كە گازیان هەڵگرتووە، دووچاری گرگرتن و سووتاون هاتوون.
گوتیشی: توانراوە ( 65) خەزانیش لە سووتان بپارێزرێن.
لە ئاگرە گەورەكەی پاڵاوگەیەكی سەر رێگەی گوێر توانرا 65 خەزانی سووتەمەنی لە سووتان بپارێزرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.