Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 04:06

شەپۆلێكی بەفربارین پارێزگاكانی كوردستانی توركیای گرتووەتەوە

کوردستان TV
100%

شەپۆلێكی بەفربارین هەر سێ پارێزگاكانی ئەرزینجان، قەرس و ئەردەخان لە كوردستانی توركیا گرتووەتەوە.
سەرما و سۆڵە لە قەرس كە چەند ڕۆژێكە ناوەندی شارەكە و ناوچەكانی دەوروبەری گرتووەتەوە و هاوكات بارینی بەفرێكی زۆریشی بەدوادا بووە.
بارینی بەفر لە قەرس بێ پسانەوە بەردەوامە و ناوەندی شارەكە و شوێنە مێژووییەكان و قەڵای شارەكەی سپی پۆش كرد.
تیمەكانی شارەوانی و هاتوچۆ لەسەر ڕێگەوبان ئامادە بوون و هاوكاری ئەو شۆفێرانەیان دەكرد كە ئاستەنگیان بۆ دروست ببوو.
شارۆچكەی ساریكامیش سەر بە پارێزگای قەرس كە ساڵانە بەفرێكی زۆری لێ دەكەوێت، جارێكی دیكە بەفری لێكەوت.
لە ئەردەخانیش بەفر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست كرد و لە ئەرزینجانیش ناوەندی شارەكە بارانی لێ باری و بەرزاییەكانی پارێزگاكەش بە بەفر سپی پۆش بوو.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.