سەرچاوەیەكی ئەمنی لە میسان لە باشووری عێراق ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی تەقەكردن لە مەراسیمی پرسەیەكدا لە ناوەندی پارێزگای میسان، منداڵێك گیانی لەدەستداوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە:لە ناوچەیەكی گەڕەكی حوسێن لە سەنتەری شاری میسان، ناوەندی پارێزگاكە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، لەكاتی بەخاك سپاردنی تەرمی كەسێك، تەقەیەكی زۆر كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد ، تەقەكردنەكە بووەتە هۆی مردنی منداڵێك دوای ئەوەی فیشەكێك بەسەری كەوتووە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە ، دوای رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان 16 كەسیان دەستگیركرووە كە بەشدارییان لە تەقەكردنەكەدا كردووە.
ڤیدیۆی رووداوەكە.. هێزە ئەمنییەكان 16 كەس لەسەر كوشتنی ئەم منداڵە دەستگیر دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.