سهرۆك بارزانی ئهمشهو ههینی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان كرد بهبۆنهی سەرکەوتنیان له بهستنی کۆنگرەی نۆیەمی یهكێتییهكهیان.
سهرۆك بارزانی له پهیامهكهدا ڕایگهیاند: هیوادارم لە بەرگریکردن لە ماف و داوا ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەیان بە بیری بەرپرسیارێتی و نیشتیمانپەروەری و بەرزڕاگرتنی بەها باڵاکانی کوردستان، ببنە نموونە و سەرمەشق بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان.
ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانییه:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی تازەی سکرتاریەتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
هیوادارم لە بەرگریکردن لە ماف و داوا ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەیان بە بیری بەرپرسیارێتی و نیشتیمانپەروەری و بەرزڕاگرتنی بەها باڵاکانی کوردستان ئەرکەکانی خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن و ببنە نموونە و سەرمەشق بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان و لەو ڕێگەیەشدا بە هەموو توانایەک پشتیوانتان دەبین.
هەر سەرکەوتوو و سەرفیراز بن
مسعود بارزانی
22ی کانوونی یهكهمی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.