به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ناوی ئه‌م شوێنانه‌ی ئاشكرا كرد كه پێشبینی ده‌كرێ بارانیان لێ ببارێت.
به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت، لەگەڵ بارینى بارانى مامناوەند لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و دهۆک، هه‌روه‌ها لە سەنتەرى ئه‌م دوو شاره‌دا نمەباران ده‌بارێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئەگەرى بارانى مامناوەند هەیە لە سنوورى دوکان و تەقتەق و ئاکرێ، بەڵام بۆ بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمەباران هەیە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و هه‌روه‌ها بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانى گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە.
به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه:-
هەولێر 0.2 ملم
پیرمام 0.7 ملم
سلێمانى 7.4 ملم
چەمچه‌ماڵ 2.4 ملم
دهۆک 0.5 ملم
زاخۆ 9.6 ملم
ئاکرێ 7.0 ملم
ئامێدى 11.4 ملم
بامەڕنێ 9.4 ملم
بارزان 10.6 ملم
دەربەندیخان 2.4 ملم
دوکان 9.6 ملم
حاجى ئۆمەران 7.0 ملم
هەڵەبجە 2.6 ملم
هەڵشۆ 15.4 ملم
کەلار 0.2 ملم
خەبات 0.4 ملم
مانگیش 5.6 ملم
مەیدان 1.2 ملم
سۆران 7.0 ملم
پێنجوێن 10.0 ملم
ماوەت 8.2 ملم
قەڵادزێ 7.4 ملم
باتوفە 16.8 ملم
مێرگەسۆر 35.0 ملم
دووز 1.2 ملم
خانەقین 1.2 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.