پسپۆڕێكی كه‌شوهه‌وا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه سبه‌ی شه‌ممه كاریگه‌ری شه‌پۆڵه بارانبارینه‌كه‌ی ئێستا چڕتر ده‌بێته‌وه و به‌هۆیه‌وه پێشبینی ده‌كرێ له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بارانی زیاتر ببارێت.
محه‌مه‌د كه‌لاری پسپۆڕی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه زیاتر چڕ بێته‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له هه‌ولێر و سۆران و راپه‌رین و سلێمانی.
ڕاشیگه‌یاند: بۆیه سبه‌ی شه‌ممه ناو به ناو ئه‌گه‌ری بارانی باش له‌م ناوچانه‌ی له سه‌ره‌وه دیاریمان كرد، هه‌یه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه: به هه‌مانشێوه له ناوچه‌كانی تری كوردستانیش باران ده‌بارێت، واته بارانه‌كه سه‌رانسه‌ری ده‌بێت، له‌گه‌ل ئه‌گه‌ری به‌فربارین بۆ ته‌واوی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.