Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 21:39

ئاسایشی هه‌ولێر 15 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ستگیر كرد

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی دەستگیرکردنی 15 کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر ڕاگه‌یاند.

ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن تیمەکانمانه‌وه‌، به‌ فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان لە ماوەی یەک مانگدا 15 کەس دەستگیر بکەین بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.

ڕاشیگه‌یاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، هه‌روه‌ها دەستمان گرت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و هیرۆین و تلیاک و حه‌شیش و حەبی ترامادۆڵ)، هەروەها دەستمان گرت بەسەر چەند پارچە چەکێکی بێ مۆڵەت و کەلوپەلی پێوانەکردن و کێشانی ماددەی هۆشبەر.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ كۆتاییدا سوپاسی هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێریشی كرد کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری بوونه‌ لە پێدانی زانیاریه‌كاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.