جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئهمڕۆ ههینی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سكرتێری نوێ و سهركهوتنی كۆنگرهی نۆیهمی یهكێتی ئافرهتانی كوردستان كرد.
مهسرور بارزانی جێگری سهرۆكی پارتی له پهیامه پرۆزباییهكهدا ڕایگهیاند "خاتوو زیبا تەها سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی نوێی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم".
مهسرور بارزانی ڕاشیگهیاند "هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازم لە خەبات و تێکۆشانتاندا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان و بەهێزترکردنی ڕۆڵ و پێگەیان لە کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان".
له كۆتاییدا جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی له هەموو هاوکاریی و پشتیوانییەکی خۆی بۆ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کردهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.