Erbil 15°C شەممە 13 نیسان 10:31

سواڵكه‌رێك دوای مردنی 500 ملیۆن دینار له‌ ماڵه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای مردنی سواڵكه‌رێك، 500 ملیۆن دیناریان له‌ ماڵه‌كه‌یدا دۆزییه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی سواڵكه‌رێكی به‌ساڵاچووی ئافره‌ت دانیشتووی گه‌ڕه‌كی حوڕییه‌ له‌ شاری به‌غدا دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر چوونه‌ ماڵه‌كه‌ی و دوای پشكنین، 5 گونییه‌ و 20 عه‌لاگه‌ی پڕ له‌ پاره‌یان له‌ ماڵه‌كه‌دا دۆزییه‌وه‌.

ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ ماڵی سواڵكه‌ره‌ ئافره‌ته‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌زنده‌یی 500 ملیۆن دینار ده‌بێت، ئافره‌ته‌كه‌ ته‌نیا یه‌ك كوڕی هه‌بووه‌ ئه‌ویش پله‌ی ئه‌فسه‌ری له‌ یه‌كێك له‌ ده‌زگه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌یه‌.

 

 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.