كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه دووسبه‌ی یه‌كشه‌م كۆتایی به پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق ده‌هێنرێت و دوای ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
كۆمیسیۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له چه‌ند پارێزگه‌یه‌ك كۆتایی به پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان هێنراوه، به‌ڵام له هه‌ندێ پارێزگه هێشتا پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌وره‌ترین بنكه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له كه‌رخ و ڕه‌سافه‌ی شاری به‌غدان كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان ئه‌نجامه‌كانی 346 وێستگه‌ی تێدایه و ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان 224 وێستگه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌م دوو وێستگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه 70%ی كاره‌كان ته‌واو ده‌بن و سبه‌ش درێژه به كاره‌كان ده‌درێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو به‌ته‌واوی له پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان له سه‌رجه‌م بنكه‌كان له پارێزگه‌كان ده‌بنه‌وه و كۆمیسیۆن بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق ئاماده ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به سكاڵاكانیش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 118 سكاڵا گه‌یشتوونه‌ته كۆمیسیۆن كه 55 سكاڵایان تایبه‌تن به ده‌نگدانی تایبه‌ت و 63 سكاڵاش ده‌نگدانی گشتی.
له كۆتاییدا ڕایگه‌یاند كه پێشبینی ناكرێ پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وتۆ له‌و ئه‌نجامانه بكات كه پێشتر له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه ڕاگه‌یه‌نرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.