Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 03:13

له‌ باسكه‌ی ئه‌وروپا ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بارتیزان بلگرادی سربی تۆماركرد

کوردستان TV
100%

 
 لەمیانی یاریەكانی گەری هەژدەهەمی خولی باسكەی ئەوروپا، تیپی باسكەی ریال مەدرید لەهۆلی داخراوی ویزینك سەنتەر میوانداری تیپی باسكەی بارتیزان بلگرادی سربی كرد.
یاریەكە بەئەنجامی نەوەد و یەك خاڵ بەرامبەر بەحەفتاو پێنج خاڵ بەسەركەوتنی تیپی باسكەی ریال مەدرید تەواو بوو.
 هەر لەسەرەتای یاریەكە یاریزانانی ریال مەدرید باشتر دەركەوتن و نیوەی یەكەم بەئەنجامی چلو هەشت خاڵ بەرامبەر بەسی و شەش خاڵ لەپێشەوەبوون، لەنیوەی دووەم یاریزانانی تیپی باسكەی شاهانە بەردەوامبوون لەسەر ئاست بەرزی خۆیان تا یاریەكەیان بەئەنجامی نەوەدو یەك خاڵ بەرامبەر بەحەفتاو پێنج خاڵ بردەوە.
 بەم بردنەوەیە ریال مەدرید پارێزگاری لەپێشەنگی ریزبەندی كرد بەكۆكردنەوەی سی و یەك خاڵ و بارتیزان بلگرادیش بیست و پێنج خالی هەیە و لەخانەی چوارەم دێت.  
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.