Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:44

له‌ هه‌ولێر سێ به‌نزینخانه‌ داخران

کوردستان TV
100%

قایمقامی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپ و پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ ڕێنماییه‌كان، سێ به‌نزینخانه‌یان له‌ شاری هه‌ولێر داخستووه‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکان 3 وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە شاری هەولێر داخران و سزا دران.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م سێ به‌نزینخانه‌یه‌ له‌ كۆی 51 وێستگە بووه‌ كه‌ له‌ ڕێكه‌وته‌كانی 16/12 تا 21/12/2023 پشکنینیان بۆ کراوە.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ناوی هه‌رسێ به‌نزینخانه‌ سزادراوه‌كه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ بریتین له‌:-

- وێستگەی بەهاری نوێ

-  وێستگەی میر

- وێستگەی نیو ئۆیل

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.