به‌رپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ی كۆتاهاتنی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقی ئاشكرا كرد.
عیماد جه‌میل سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و به دوو شیفتی به‌یانیان و ئێواران كار ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به خێرایی ئه‌نجام بدرێن.
ڕاشیگه‌یاند: جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان به ئاماده‌بوونی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حزب و ده‌زگا میدیاییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان 3 رۆژ بخایه‌نێت، دوای ئه‌مه‌ش له كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له 16 ناوه‌ند ده‌ستی پێ كردووه و پڕۆسه‌كه‌ش به چاودێری و ئاماده‌بوونی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه‌كان و ده‌زگا میدیاییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
وه‌ك كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی پێداوه كه ئامانجی سه‌ره‌كییان له پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان دڵنیابوونه له راست و دروستی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌كه ئه‌نجامه‌كانی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.