سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیان به‌جێگه‌یاندووه و بۆ یه‌كه‌مجار سێوی ناوچه‌ی به‌روارییان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "به‌ڵێنه‌كه‌مان به‌جێگه‌یاند" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی سێوی به‌رواری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م هه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاندبوو كه "بۆ یەکەمجار سێوی بەرواریی هەرێمی کوردستان هەناردەی قەتەر و وڵاتانی کەنداو دەکرێت".
ڕاشیگه‌یاندبوو "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە هەمەچەشنکردنی ئابووری و دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرهەمە خۆماڵییەکان".
له ماوه‌ی رابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان، به‌رهه‌می هه‌نار و هه‌نگوینی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه و وڵاتانی كه‌نداو كردبوو و له‌و وڵاتانه‌ش كاڵاكان كڕیار و خواستێكی زۆر باشیان له‌سه‌ر هه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.