Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:54

كه‌شناسی: سبه‌ی له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كان باران ده‌بارێت و له‌ چیاكانیش به‌فر

کوردستان TV
100%

به‌شی كه‌شوهه‌وای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ڕایگه‌یاند،‌ سبه‌ی هه‌ینی له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت و له‌ چیاكانیش به‌فر ده‌بارێت.

به‌شی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامى هاتنى نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست، پێشبینى دەکرێ سبەى هەینى ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو بێت.

ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی لە کاتەکانى بەیانیدا لە سەنتەرى شارەکان نمەباران ده‌بارێت، به‌ڵام لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆدا بارانبارینه‌كه‌ دەگۆڕێت بۆ نمەبارانى پچڕ بچڕ.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت و پلەکانى گەرماش بە ڕێژه‌ی 2 - 4 پلە دادەبەزێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ خێرایی با (10-20) کم/س دەبێت.

به‌شی كه‌شوهه‌وا پشبینیشی كرد كه‌ ئەم شەپۆڵە تا پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمی داهاتوو بەردەوام بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.