حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پلاتفۆڕمێكی به‌ناوی (Jobs.KRD) ڕاگه‌یاند كه بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێته مینبه‌رێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خاوهنكاران و ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن.
پلاتفۆڕمه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵی وڵاتان و گه‌نج و لاوانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا، هه‌ر له كاتی راگه‌یاندنی پلاتفۆڕمهكهشدا هه‌روه‌ها ئیڤێنتێك له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و زاخۆ به‌ڕێوه چوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجانیش له‌وێ به‌شداربوون.
پلاتفۆڕمی بریتییه له وێبسایتێك به‌ناوی (Jobs.KRD) و بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێته پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كۆمپانیاكان و هه‌موو ئه‌و گه‌نج و هاووڵاتییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و ده‌توانن له‌نێو وێبسایته‌كه‌دا ده‌ستنیشانی ئه‌و هه‌لی كارانه بكه‌ن كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ و (سی ڤی) خۆیان بۆ كۆمپانیاكان بنێرن.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه گه‌نجان و خوازیارانی كار ده‌توانن هه‌ر له‌نێو وێبسایته‌كه‌دا راسته‌وخۆ فۆڕمی تایبه‌تی هه‌لی كاره ڕاگه‌یه‌نراوه‌كان له كۆمپانیاكانه‌وه پڕبكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها خۆشیان له‌ناو رێكاره‌كانی پلاتفۆرمه‌كه ناونووس بكه‌ن.
بۆ كارئاسانی ئه‌وانه‌ی به‌دوای هه‌لی كاردا ده‌گه‌ڕێن، له وێبسایته‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌لی كاره‌كان پۆلین كراون به‌گوێره‌ی پسپۆری و پێویستییه‌كان و له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن به كورترین و ئاسانترین ڕێگه ده‌ستیان پێ بگات و بخرێته به‌رده‌ستیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.