Erbil 14°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 14:48

له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵ ساز كرا

کوردستان TV
100%

به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنه‌كانى كريسمس و سه‌رى ساڵى تازه‌ى زايينييه‌وه‌، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕێوڕه‌سمێكى پێشوازى و ئێواره‌خوانێكى بۆ ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان و هاوپه‌يمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان ساز كرد.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرانى سه‌رۆك و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌يه‌ك له‌ وه‌زيران و به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى وڵاتان ‌ئاماده‌ى بوون.

لای خۆیه‌وه‌ فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ وته‌يه‌كى به‌خێرهێناندا، به‌ ناوى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پيرۆزباييى جه‌ژنه‌كانى كريمس و سه‌رى ساڵى تازه‌ى زانيينى له‌ ئاماده‌بووان كرد و سوپاس و پێزانينى گه‌لى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى وڵاتان له‌ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هيواى ساڵيكى تازه‌ى ئارام و ئاسووده‌ و پێشكه‌وتنى بۆ هه‌مووان خواست.

هه‌ر له‌ په‌راوێزى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، چه‌ند تابلۆيه‌كى هونه‌ريى هه‌ڵپه‌ڕكێى كوردى و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێشكه‌ش كران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.