Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:39

سـەرۆکـی دەسـتەی وەبـەرهـێـنـان: مـۆڵـەتـمـان بـە چه‌ندین شوێن داوە بـۆ چـارەسـەرکـردنـی ئـەو کـەسـانـەی ئـاڵـودەی مـاددەی هـۆشـبـەرن

کوردستان TV
100%

ئـەمـڕۆ چـوارشـەممـە20ی12ی2023، د.مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـە پـرێـسـکـۆنـفـرانـسـێـکـدا ئـامـار و داتـا و زانـیـاری و چـالاکـیـەکـانـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانـی لـە سـاڵـی2023 دا خـسـتـەڕوو، لـەھـەمـانـکـاتـدا پـلان و بـەرنـامـەی سـاڵـی داھـاتـووی بـۆ مـیـدیـاکـان و ڕای گـشـتـی ئـاشـکـرا کـرد.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، د.محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند، لـە ڕێـگـەی بـەڕێـوەبـەرایـەتـیـە گـشـتـیـەکـانـی پـارێـزگـاو ئـیـدارە سـەربـەخـۆکـانـەوە خـاوەن پـرۆژەکـان پـابـەنـد کـراون بـە جـێـبـەجـێـکـردنـی گـشـت ڕێـنـمـایـیـەکـان و سـتـانـداردەکـانـی ژیـنـگـەیـی و ڕێـژەی سـەوزایـی لـە پـرۆژەکـانـیـان.

گوتیشی، لـە ڕێـگـەی بـەڕێـوەبـەرایـەتـیـە گـشـتـیـەکـانـی پـارێـزگـاو ئـیـدارە سـەربـەخـۆکـانـەوە خـاوەن پـرۆژەکـان پـابـەنـد کـراون لـە دیـزایـیـنـەکـانـیـان سـیـسـتـەمـی زەمـیـنـلـەرزە ڕەچـاو بـکـەن بـۆ پـاراسـتـنـی پـرۆژەکـانـیـان و دانـیـشـتـووان لـە زەمـیـنـلـەرزە.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گـشـت خـاوەن پـرۆژەکـان پـابـەنـدکـراون پـێـداویـسـتـیـەکـانـی خـاوەن پـێـداویـسـتـی تـایـبـەت بـەبـەرچـاو بـگـرن، بـەمـەبـەسـتـی چـارەسـەرکـردنـی ئـەو کـەسـانـەی ئـاڵـودەی مـاددەی ھـۆشـبـەرنیشن، مـۆڵـەتـمـان بـە نـەخـۆشـخـانـەیـەک و چـەنـد سـەنـتـەرێـک داوە بـۆ چـارەسـەرکـردنـی ئـەو کـەسـانـە.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، گـریـنـگـی دراوە بـە ئـەنـجـامـدانـ پـڕۆژەی گـەشـتـیـاری لـە نـاوچـە گـەشـتـیـاریـیـەکـان و دوورە دەسـتـەکـان، گـریـنـگـیـەکـی زۆرمـان بـەو پـرۆژانـە داوە کـە ژێـرخـانـی ئـابـوری هـەرێـمـی کـوردسـتـان بـەھـێـز دەکـەن،لـەوانـە پـڕۆژەکـانـی پـیـشـەسـازی خـۆراک و بـەبـازاڕکـردنـی گـەنـمـی جـوتـیـاران و بـەرھـەمـی پـەتـاتـە و خـانـووی پـلاسـتـیـکـی و ھـەنـاردەو بـەبـازاڕکـردنـی بـەرھـەمـی نـاوخـۆیـی لـە دەرەوەی وڵات.

د. محه‌مه‌د شوكری راشیگه‌یاند، خـێـراکـردنـی پـڕۆسـەی بـە نـاوکـردنـی یـەکـەکـانـی نـیـشـتـەجـێـبـوون بـەنـاوی ھـاوڵاتـیـانـەوە، چـارەسـەرکـردنـی ئـەو پـڕۆژانـەی کـەلـە سـاڵانـی ڕابـوردوودا پـەکـیـان کـەوتـبـوو،بـەشـی ھـەرە زۆری چـارەسـەرکـراون، لـیـژنـەی پـێـداچـوونـەوە و دیـاریـکـردنـی نـرخـی کـارەبـا و خـزمـەتـگـوزاریـیـەکـانـی سـتـی و یـەکـەکـان.

 هه‌روه‌ها گوتیشی، نـەخـشـەی وەبـەرھــێـنـانـی گـەشـتـیـاری بـە ھـاوکـاری دەسـتـەی گـەشـت و گـوزار لـە ئـێـسـتـادا لـەسـەر مـاڵـپـەڕی ئـیـنـڤـێـسـت کـوردسـتـان دانـراوە، ڕاگـەیـانـدن و کـردنـەوەی وێـب سـایـت و بـڕانـدی ئـیـنـڤـێـسـت کـوردسـتـان، واژۆکـردنـی یـاداشـتـی لـێـکـتـێگـەیـشـتـن لـەگـەڵ دامـەزراوەی دراوی نـێـودەوڵـەتـی IFC و لـەگـەڵ کـۆمـەڵـێـک لـە زانـکـۆکـانـی نـاوخـۆیـی و بـیـانـی.

له‌ كۆتایشدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند، بـابـەتـی نـاوچـە پـیـشـەسـازیـیـەکـان لـە پـارێـزگـا و ئـیـدارە سەربـەخـۆکـان ھـەنـگـاوی بـاش نـراون،لـە ھـەنـدێ شـوێـن دەسـت بـە جـێـبـەجـێـکـردنـی کـراوە، لـەلایـەن فـەرمـانـگـەکـانـمـانـەوە چـەنـدیـن لـێـکـۆڵـیـنـەوە کـراوە لـەسـەر بـەرھـەمـە نـاوخـۆیـیـەکـان لـەوانـە ئـاسـن، چـیـمـەنـتـۆ، ھـەروەھـا بـەرھـەمـە کـشـتـوکـاڵـیـەکـان ئـەمـەش بـۆ بـەرچـاو ڕوونـی زیـاتـر بـۆ پێـداویـسـتـیـەکـانـی ھـەرێـم، تـا ئـێـسـتـاش نـزیـکـەی 150 ڕاپـۆرت بـە شــێـوەی ھـەفـتـانـە لـەسـەر  کـاروچـالاکـیـەکـانـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان دراوەتـە فـەرمـانـگـەی مـیـدیـاو زانـیـاری و ئەنـجـوومـەنـی وەزیـران، پـابـەنـدکـردنـی خـاوەن پـرۆژەکـانیش کـە پـێـویـسـتـە لـانـیـکـەم 75% دەسـتـی کـاری نـاوخـۆیـی بـێـت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.