Erbil 10°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:52

سەرۆكی حكومەت لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كۆبووەوە 

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ڤیكتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سیاسی و شاندێكی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەلینا ڕۆمەناوسكی، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ كرا. 
تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە حكومەتی فیدراڵ ڕێز لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بگرێت و نابێت بەغدا وەك هاووڵاتییەكی پلەدوو ، ڕەفتار لەگەڵ  خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات. 
سەرۆكی حكومەت جەختی لە گرنگیی بەهێزكردنی سیستەمی فیدراڵی و پتەوكردنی بنەما دیموكراتییەكان لە عێراقدا كردەوە .
لای خۆیەوە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و مافە دەستوورییەكانی لە چوارچێوەی عێراقدا دووپات كردەوە.
پەرەپێدانی كولتووری بەیەكەوەژیان و ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و پێكهاتەكانی كوردستان ، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.