Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:50

مەشعەل ئەحمەد جابر سوباح وەك میری نوێی كوێت سوێندی یاسایی خوارد

دوای كۆچی دوایی نەواف ئەحمەد سوباح میری كوێت، مشعەل ئەحمەد جابر سو‌باح وەك میری نوێی‌ وڵاتەكە دەست نیشان كرا
کوردستان TV
100%

مەشعەل ئەحمەد جابر سوباح لە میانی دانیشتینی ئەنجوومەنی ئوممەی كوێت (پەرلەمان)، وەك میری نوێی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی خوارد.
ڕۆژی 16ی ئەم مانگە دیوانی میری كوێت ڕایگەیاندبوو كە میری وڵاتەكەی نەواف ئەحمەد جابر سوباح بە ھۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
دوای كۆچی دوایی نەواف ئەحمەد سوباح میری كوێت، مشعەل ئەحمەد جابر سو‌باح وەك میری نوێی‌ وڵاتەكە دەست نیشان كرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەشعەل ئەحمەد جابر سو‌باح لە میانی دانیشتینی ئەنجوومەنی ئوممەی كوێت (پەرلەمان)، وەك میری نوێی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی خوارد.
مەشعەل ئەحمەد جابر سوباح دوای ڕێوڕەسمی سوێند خواردنەكەی لە گوتەیەكدا كە لەلایەن كەناڵی فەرمی كوێت بڵاوی كرایەوە گوتی: بەڵێن بە خودای گەورە دەدەم، پاشان بەڵێن بە گەلی دڵسۆزی كوێت دەدەم كە هاووڵاتییەكی دڵسۆزی وڵات و گەلەكەم بم، هەروەها هەوڵەكانم بۆ پاراستنی بە بەرژەوەندییەكانی وڵات دەخەمەگەڕ.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.