Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:40

لە مانگی 11ی ئەمساڵ لە هەر كاتژمێرێكدا 9 حاڵەتی جیابوونەوە لەعێراق تۆماركراوە

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی یەكەمی 2023، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماری مانگی 11ی ساڵی 2023ی سەبارەت بە دۆسیەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بڵاوكردەوە.
ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2023دا، شەش هەزار و 620 حاڵەتی جیابوونەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا تۆماركراوە، جگە لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان. 
 واتە بە نزیكەیی ڕۆژانە 220 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە دادگاكانی عێراق تۆماركراوە، بو پێیە لە هەر كاتژمێرێكدا 9 حاڵەتی جیابوونەوە لەعێراق روویداوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە،لە هەمان مانگدا دادگاكان 24 هەزار و 207 گرێبەستی هاوسەرگیرییان تۆماركردووە و چوار هەزار و 600 گرێبەستی دیكەشیان پەسەندكردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.