Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:36

بنكەی سەربازی عەین ئەسەد بە دوو مووشەك كرایە ئامانج

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی فەرمی بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەوروبەری بنكەی ئاسمانی سەربازی “عەین ئەسەد” لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق، كەوتە بەر هێرشی مووشەكی.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، دەوروبەری ئەو بنكەیەی كە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تێیدا جێگیركراون، لە بەیانی ئەمڕۆدا بە دوو مووشەك كراوەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكە هیچ بریندار و زیانی ماددی لێ نەكەوتۆتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.