Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:32

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مشه‌و سێشه‌م دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی ده‌نگدان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان كرد‌.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند "پیرۆزبایی لە هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان و کاندیدەکان دەکەم کە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان خۆیان کاندید کرد، بە تایبەت ئەوانەی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و متمانەی دەنگدەریان بەدەستهێنا".

ڕاشیگه‌یاند "ئەم متمانە و بەرپرسیارێتییە، کە هیوادارم بە خێرایی بگۆڕێت بۆ واقیعێکی خزمەتگوزاری بەرجەستە و حکوومەتە ناوخۆییەکان کە کارلێک لەگەڵ پلانەکانمان بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەکەن و ڕۆڵی یاسایی و دەستووری خۆیان بەڕێوە دەبەن".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ئێمه‌ هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکتان ده‌كه‌ین بە شێوەیەک کە لەگەڵ خواستەکانی هەموو عێراق بگونجێت".

جێی باسه‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مشه‌و دووشه‌م ئه‌نجامی به‌رایی ڕێژه‌ی 94.4%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقی بڵاو كرده‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.