Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:33

پارێزگاری به‌سڕه‌: له‌سه‌ر ئاستی عێراق زۆرترین ده‌نگم به‌ده‌ستهێناوه‌

کوردستان TV
100%

پارێزگاری به‌سڕه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ زۆرترین ده‌نگی له‌سه‌ر ئاستی عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سڕه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوی كرده‌وه‌: به‌ هاوكاری خه‌ڵكی به‌سڕه‌ توانیومه‌ زۆرترین ده‌نگ له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستبێنم كه‌ 160 هه‌زار ده‌نگه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هاوپه‌یمانی ته‌سمیم له‌ سنووری پارێزگه‌ی به‌سڕه‌ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهیناوه‌ كه‌ 310 هه‌زار ده‌نگ بووه‌.

بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و سێشه‌م و پاش كه‌مێكی تر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق بڵاو بكاته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.